NuseriKurd.com - Kurdish Cultural Magazine

بۆ لاپه‌ڕه‌ی (2)

     

 

سه‌گی وه‌زیر
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: تاهیر عوسمان

کۆمه‌ڵه‌چیرۆکێکه له‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردی‌، که‌ ساڵی 2007 له‌ کوردستان چاپ بووه‌...

کچانی خوا
وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: نووری که‌ریم

چاپی دووه‌می "کچانی خوا"یه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ک کتێب له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کار و ژیانی ژنان‌...

له‌ پێناوی پاراستنی ژینگه‌ی کوردستاندا
نووسینی: تاهیر عوسمان

کۆمه‌ڵه‌وتارێکه‌ ده‌رباره‌ی ژینگه‌ی کوردستان و 15 وتار له‌خۆ ده‌گرێ، که‌ ساڵی 2007 له‌ کوردستان چاپ بووه‌...

ڕۆحم له‌ پێناوی خۆشه‌ویستیتا ئه‌سپێرم
نووسینی: عیمران غه‌مبار

کورته‌ڕۆمانی "ڕۆحم له‌ پێناوی خۆشه‌ویستیتا ئه‌سپێرم" به‌رهه‌مێکی نووسه‌ر "عیمران غه‌مبار"ه‌، که‌ له‌ 58 لاپه‌ڕه‌ی قه‌واره‌ مامناوه‌ندی پێکهاتووه‌ و ساڵی 2006 به‌ ژماره‌سپاردنی 922 له‌ کوردستان چاپ بووه‌...

چاوه‌ڕوانی
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: تاهیر عوسمان

کتێبەکە کە 128 لاپەڕەیەو 13 چیرۆکى وەر گێڕدراوى لە خۆ گرتووە کە لە عەرەبیوە کراون بە کوردى و وەکو وەرگێڕ لەبەراییدا ئاماژەى پێکردوە ئێمە لە ئەدەبى کوردیدا زۆر کەم بەرهەمى چیڕۆکنووسە عەرەبەکانمان کردوە بە کوردى بەڵکو زیاتر ئەدەبیاتى بیانیمان لە عەرەبیەوە واتە لە زمانى دووەمەوە وەرگێڕاوە بۆیە ئەو چەپکە چیڕۆکە کە بەرهەمى چەند چیڕۆکنووسێکى دیارى هونەرى چیرۆۆکى عەرەبین نەشێوازى نووسین بەیەکەوە کۆیان دەکاتەوە...

ئاننا لیند-کتێبێکی یادکردنه‌وه‌
نووسینی: ئوللێ سڤێننینگ
ئاماده‌کردنی: سیروان کاروانی

ناونیشانی کتێبێکه‌ ده‌رباره‌ی ڤه‌گێڕانی ژیانی خاتوو ئاننالیند-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد که‌ 11ی سێپته‌مبه‌ری 2003 له‌ یه‌کێک له‌ باژێڕه‌کانی ستۆکهۆڵمی سوێد زۆر دوڕندانه‌ تیرۆر کرا...

هه‌ناسه‌ی دڵێکی شکاو
شیعری: عیمران غه‌مبار

من زۆر حه‌زم له‌ بارانه‌ له‌وڕۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیوه‌
هه‌ر دڵۆپێ دێته‌خوارێ شیعرێکم پیادا هه‌ڵواسیوه‌

له‌ ڕۆژانی زستانیشدا چه‌تر نابه‌م بۆ خوێندنگا
له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵۆپه‌کان به‌ ویستی خۆم ته‌ڕم بکا...

ماساکۆ و دیانا
دوو پرێنسیپی نازداری بێناز     به‌شی  1    2
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی: شێرزاد هه‌ینی

له‌ دوو به‌شدا به‌سه‌رهاتی ماساکۆ که‌ شازاده‌ی ژاپۆن ئه‌ڤینی بووه و ئه‌نجام به‌ ژیانی هاوسه‌رێتی گه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌و له‌نێو ژیانی نه‌و کۆشک و ته‌لاره‌ ڕه‌نگینانه‌ی شازاده‌دا هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌رییه‌کی ته‌واو ناکات‌‌، هه‌روه‌ها ژیان و به‌سه‌رهاتی دایانا که‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ پاریس به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبیله‌وه‌ له‌گه‌ڵ کوڕه‌ دۆسته‌که‌ی گیانیان سپارد....

کتێبی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهان
"ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی زمان ئه‌مریکا و ئینگلستان"
وه‌رگێڕانی  له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

باسێکه‌ له‌ مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهان و تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی زمان ئه‌مریکا و ئینگلستان. ئه‌م کتێبه‌ له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ وه‌رگێڕدراوه‌وته‌سه‌ر زمانی کوردی و ساڵی (2007) چاپ بووه‌...

ماچستان
شیعری: دارا ئه‌حمه‌د

کتێبی "ماچستان" کۆمه‌ڵه‌شیعرێکی شاعیره‌ ساڵی (2008) له‌ به‌ریتانیا چاپ بووه:
باخچه‌ک.. ته‌ڕتر
له په‌لکه که‌سکه‌کانی باران
به‌ناوقه‌دی ده‌روونمدا هه‌رواسرایه؛
که‌وشه‌نه‌که‌ی
به برندایی گشت په‌رتووکه چۆپانییه‌کان
به خشتی ئاو هه‌رچندرایه
پاناییه‌که‌ی
به ئه‌ندازه‌ی گشت زیندانه زه‌وینیه‌کان
سه‌کۆی(ئه‌وپه‌ڕی ئازادیی)..
 جێژووانی ئارام ئارام‌و
 پڕ له ترووسکه‌و چه‌پکه‌تیشکی لێچێکرایه‌...

باسی کۆتاییستان
وه‌رگێڕانی: سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان

له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می پێشه‌کییه‌که‌یدا هاتووه‌ "بوونه‌وه‌ری مرۆیی پابه‌نده‌ به‌ تواناکانییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واقیع بگۆڕێ و هه‌روه‌ها له‌ڕووی فیکر و شوناسنامه‌ و کردار و مامماره‌سه‌وه‌، ئه‌و واقیعه‌ی خۆیشی بگۆڕێ که‌ تیایه‌تی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نیشنه‌ جۆراوجۆرانه‌ی که‌ به‌ هێز وپه‌یوه‌ندییه‌کانییه‌وه‌ دروستی ئه‌کات، یاخود به‌ زمان و سیمبۆله‌کانییه‌وه‌ دیاره‌، یان کاریگه‌ره‌ به‌ که‌ره‌سته‌ و هۆگه‌له‌کانی.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شۆڕشی زانیاریدا توانا و بۆکرانی گه‌وره‌ و سه‌رسووڕهێنه‌ر به‌ڕووی مرۆڤدا ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌ ئه‌بێت له‌ توانا مه‌زنه‌کانی کارتێکردن و کاریگه‌ری. زیاده‌ڕۆییش نییه‌ گه‌ر بڵێین له‌گه‌ڵ دیارده‌ی به‌جیهانیبووندا جیهانێکی نوێ پێکدێ، شانبه‌شانه‌ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆی نوێ، له‌ دووره‌وه‌ و به‌خێراییی ڕووناکی و بیر کاریگه‌ریی خۆی ئه‌کات. به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش ڕێگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی خێرا و هه‌مه‌چه‌شن به‌کارئه‌هێنێ و یاخود مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تۆڕه‌ ئاڵۆز و مه‌زنه‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌کات. ئه‌مه‌ مرۆڤی په‌یوه‌ندییه‌ که‌ مێشکه‌ ماشینییه‌کان و ته‌کنیکه‌ ژماره‌ییه‌کان بواری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڕه‌خسێنن که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گه‌ردوونی بیربکاته‌وه‌ و کاربکات به‌شێوه‌یه‌ک کار و بیرکردنه‌وه‌کانی کیشوه‌ر و کۆمه‌ڵگه‌ و کولتووره‌کان ببڕێت....

ده‌رباره‌ی شیعر و شاعیری
نووسینی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

نووسه‌ر له‌ کتێبێکی (46) لاپه‌ڕه‌ییدا هه‌وڵی داوه‌ پیرۆزییه‌تی شیعر و به‌هاکانی ئه‌و ده‌قانه‌ بۆ خوێنه‌ر شی بکاته‌وه‌ که‌ به‌ کردار ده‌چنه‌ خانه‌ی جوانیی شیعره‌وه‌. له‌ گوته‌یه‌کدا ده‌ڵێ "شیعرییه‌ت و حه‌ساسییه‌تی شیعری ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر شیعرێکی زیندوو و نه‌مره‌ و هه‌ر شیعرێکی ڕه‌سه‌نیش بگری خۆبه‌خۆ په‌یامی مرۆڤایه‌تی و مرۆڤپه‌روه‌ری له‌خۆ ده‌گرێت و له‌وه‌ دوورده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ببێ به‌ ده‌هۆڵ و زوڕنای هیچ ده‌سته‌ڵات و دۆزێک و، ناچێته‌ سایه‌ی هیچ ته‌قسیم و به‌ندێکی سیاسییانه‌ و ده‌ستکرده‌وه‌"...

هۆلۆکۆست
نووسینی: ستیڤان بروشفیلد - پول ئا لیڤین
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: شێرزاد هه‌ینی

ئه‌م کتێبه‌ به‌ ناوى ئاگادارى نه‌وه‌كانتانى پێ بكه‌نه‌وه‌، له‌ لایه‌ن حكومه‌تى سویدى و له‌ سه‌ر داواى په‌رله‌مانى سوید به‌ چه‌ند زمان بڵاو كرایه‌وه‌. ئه‌م کتێبه‌‌ تیراژى سوێدییه‌‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو، له‌ هه‌ر پۆلێک، له‌ هه‌ر ده‌زگایه‌ك، له‌ کتێبخانه‌كان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌‌كان، ژماره‌ى  زۆر دانراوه‌ و به‌ پۆست و به‌ خۆرایش بۆ هه‌ر كه‌سێک داواى كردبایه‌ بۆیان ره‌وانه‌ ده‌كرد. ئه‌م کتێبه‌‌ به‌ وێنه‌ی جه‌رگبرِه‌وه‌ كاره‌ساتى سوتاندن و قرِكردنى جوله‌كه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپایه‌ به‌ ده‌ست نازییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌....

کۆڵۆمبیا
نووسینی: ئارنێ بێنگتسسۆن
له‌ سوێدییه‌وه‌ بۆ کوردی: سیروان کاروانی

کتێبێکی پڕ زانیارییه‌ ده‌رباره‌ی ولآتی کۆڵۆمبیا، چواره‌مین ولآتی گه‌وره‌ی ئه‌مریکای باشوور. ده‌قه‌ ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ئه‌م کتێبه‌ له‌لایه‌ن (ئارنێ بێنگتسسۆن)ه‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌ و سیروان کاروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردی. باس له‌و گرفته‌ مێژووییانه‌ ده‌کات که‌ دانیشتووانه‌که‌ی له‌ ده‌مانی داگیرکارییه‌وه‌ له‌لایه‌ن سپانییه‌کانه‌وه‌ دووچاری هاتوون و له‌ سه‌رده‌می ئێستاشدا، کولتووره‌ په‌رش و بلآوه‌که‌یان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. ئه‌م کتێبه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌رکه‌کانی ئامۆژگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد، که‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی نه‌به‌ستراوه‌یه‌ به‌ هیچ پارتێکی سیاسی و ئه‌رکی ئه‌وه‌یه‌ زانیاری ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی بلآوبکاته‌وه‌. وێنه‌ی ڕووی به‌رگ: ئێڤا یو هانکۆک. چاپ: برومما، سوێد 2008 (ISBN 978-91-976638-1-6) .‌...

ئازادی یا مه‌رگ "ڕۆمان"
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
له‌ فارسییه‌وه‌ بۆ کوردی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

له‌ پێشه‌کیی کتێبه‌که‌دا هاتووه‌: "نیکۆس کازانتاکیس یه‌کێکه‌ له‌ نووسه‌ره‌ هاوچه‌رخه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانی یۆنان. له‌ ساڵی (1873)دا له‌ شاری کاندی له‌ دوورگه‌ی کریت هاتۆته‌ دونیاوه‌. سه‌رده‌می منداڵی له‌ گه‌رمه‌ی جه‌نگه‌ نیشتیمانییه‌کانی کریت دژ به‌ داگیرکه‌رانی عوسمانی به‌سه‌ربردووه‌ و قاره‌مانانی شۆڕشه‌کانی کریت له‌ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره‌دا، به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆمانی "ئازادی یا مه‌رگ"دا به‌رجه‌سته‌ بوون.‌...

کتێبی ڕێنیشانده‌ر بۆ ناخی زه‌وی
شیعری: گوننار ئێکێلۆڤ
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: ڕزگار شێخانی

شیعری سێیه‌می (سیانه‌ی دیوان)ی گوننار ئێکێلۆڤه‌، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ شاعیره‌ گه‌وره‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردووی شیعری سوێدی و ئێستاش کاریگه‌ریی به‌سه‌ر ڕه‌وتی شیعری نوێی سوێدییه‌وه‌ هه‌یه‌...

کتێبی ناودارانی ئه‌ده‌ب
ئاماده‌کردنی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

هه‌وڵێکی نووسه‌ره‌ بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵێک له‌ ناودارانی گه‌وره‌ی جیهانی له‌ بواره‌کانی ئه‌ده‌بدا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رهه‌می گه‌وره‌ و ناسراون. نووسه‌ر هه‌وڵی داوه‌ به‌کورتی به‌ خوێنه‌ری کوردیان بناسێنێت...

نامیلکه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌می "یادی مه‌ردان"ی
مه‌لا عه‌ندولکه‌ریمی موده‌ڕیس
نووسینی: به‌رزانی مه‌لاته‌ها

باسێکی نووسه‌ره‌ ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می به‌پێزی مامۆستا "مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس" به‌ ناونیشانی "یادی مه‌ردان"، که‌ کتێبێکه‌ له‌ دوو به‌رگدا ده‌رباره‌ی ژیان و پێگه‌ و که‌سایه‌تیی زۆر له‌ ناودارانی کورد له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و دیدی ئایینییاندا...

کتێبی جێ پێ "چیرۆک"
وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکێکه‌ وه‌رگێڕ له‌ زمانه‌کانی تره‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردی و ساڵی (2006) له‌ که‌رکووک چاپ بووه‌...

کتێبی ئه‌فسانه‌ی ئه‌سپی ئاشق
له‌ گه‌نجینه‌ی حیکایه‌تی تورکییه‌وه‌

وه‌رگێڕانی‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

کۆمه‌ڵه‌چیرۆکێکی ئه‌فسانه‌ییه‌، وه‌رگێڕ له‌ ئه‌ده‌بی تورکییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردی‌...

کتێبی ڕێبه‌ر "ڕۆمان"
نووسینی: مه‌هدی حوسێن

وه‌رگێڕانی‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

ڕۆمانێکی (157) لاپه‌ڕه‌ییه‌ و ساڵی (1983) چاپ بووه‌...

کۆمه‌ڵه‌چیرۆک
نووسینی: ئه‌لکسانده‌ر ئه‌لکساند روفیچ فادایف
وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

له‌ سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌دا هاتووه‌: ئه‌م چیرۆکه‌ شه‌رحی حاڵی ده‌سته‌یه‌ک نیشتیمانپه‌روه‌ره‌ که‌ به‌رانبه‌ر به‌ هێزه‌ بێگانه‌کان و کلچاک به‌رگری له‌ وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن...

کتێبی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهان "به‌رگی یه‌که‌م"
(ئه‌ده‌بیاتی کۆن و سه‌ده‌کانی ناڤین)
بوکنه‌ر ب-تراویک/ ت: عربعلي رضائي

وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

ده‌قه‌ ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ئه‌م کتێبه‌ که‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌ به‌رهه‌می "بوکنه‌ر ب-تراویک"ه‌ و له‌ دوو به‌رگدا چاپ بووه‌، هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی وه‌رگێڕی کوردییه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌دا، له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌ فارسییه‌که‌وه‌ به‌شی سێیه‌می بۆ زیاد کراوه‌ و به‌و پێیه‌ بووه‌ به‌ سێ کتێبی ته‌واوکه‌ری یه‌کتری. وه‌رگێڕی کوردییه‌که‌ ده‌نووسێ: "وه‌ختێ به‌نده‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌ بوومه‌وه‌، سه‌یرم کرد گه‌شتێکی پێنج هه‌زار ساڵه‌یه‌ به‌ دونیای ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا، له‌ ئه‌ده‌بیاتی میسریی کۆنه‌وه‌ پێدا هاتووه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئه‌و ماوه‌ دوورودرێژه‌ به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش کراوه‌ (قۆناغی کۆن، قۆناغی سه‌ده‌کانی ناڤین و قۆناغی تازه‌)...

کتێبی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهان "به‌رگی دووه‌م"
(له‌ ڕۆژگاری رینیسانسه‌وه‌ هه‌تا سه‌ده‌ی بیسته‌م)

بوکنه‌ر ب-تراویک/ ت: عربعلي رضائي
وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

 

کتێبی زاڕۆکستان
وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

به‌رهه‌مێکه‌ خۆی له‌ پێنج کتێب له‌ یه‌ک به‌رگدا ده‌بینێته‌وه‌. چیرۆکه‌کانی "منداڵه‌دارینه‌، فاشیزم چییه‌، شوانه‌ بچکۆله‌که‌، چوار شانۆنامه‌ و چه‌ند چیرۆکێک له‌ ئه‌فسانه‌ی یۆنانییه‌وه‌" سه‌رجه‌م له‌ زمانه‌ بیانییه‌کانه‌وه‌ وه‌رگێڕدراون و وه‌رگێڕ له‌ هه‌ڵبژاردنی چیرۆک/کتێبه‌کاندا، سه‌رنجڕاکێشیی خوێنه‌ری کوردی ڕه‌چاو کردووه‌ و، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رهه‌مه‌که‌ له‌ ئاستێکی باشی سه‌رکه‌وتندا خۆی ده‌بینێته‌وه‌...

کتێبی گه‌مه‌ی پاشا و وه‌زیر
نووسینی : البوصیری عه‌بدوڵڵا
وه‌رگێڕانی‌: حه‌مه‌که‌ریم عارف

ڕۆمانێکی (65) لاپه‌ڕه‌ییه‌. وه‌رگێڕ له‌ زمانی فارسییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی کوردی و ساڵی (2007) بۆ جاری سێیه‌م چاپ بووه‌...

کتێبی پێکهاته‌ی به‌ده‌نی و چاره‌نووسی ئافره‌ت
نووسینی: ئیڤیلین ڕیید
پێشه‌کی و گۆڕینی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

له‌ پێشه‌کییه‌که‌یدا به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌: "مه‌سه‌له‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌ مێژوودا، له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی دیدایه‌ و ڕه‌نگه‌ هیچ نه‌بێ به‌ زێده‌ڕۆیی، گه‌ر بگوترێ له‌ ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه‌ به‌ر له‌ هه‌ر چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی که‌ هاتووه‌ و یه‌که‌مین چه‌وسانه‌وه‌یه‌ له‌ مێژوودا. دیاره‌...

کتێبی: ئه‌لبێر کامۆ
وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

کتێبێکی (102) لاپه‌ڕه‌ییه‌ و له‌ سێ شانۆنامه‌ی به‌پێز پێکهاتووه‌...

کتێبی ده‌رباره‌ی ڕۆمان و چیرۆک
نووسینی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

توێژینه‌وه‌یه‌که‌ له‌سه‌ر ڕۆمان و ژیانی ڕۆماننووسیی نێو نه‌ته‌وه‌کان و ڕوانگه‌کان ده‌رباره‌ی نوێبوونه‌وه‌، یاخود له‌ناوچوونی یه‌کجاره‌کیی ڕۆمان. نووسه‌ر له‌ به‌شێکی نووسینه‌که‌یدا ده‌نووسێ: ڕه‌نگه‌ خه‌ڵکانێک پێیان وابێ که‌ ڕۆمان له‌م سه‌رده‌مه‌ جه‌نجاڵ و زانست زه‌ده‌یه‌دا مردبێت، یان له‌ گیانه‌ڵڵای مه‌رگدا بێت، یان به‌تۆبزی بێته‌ کوشتن، به‌ڵام تاکوو ئه‌ندێشه‌ و خه‌یاڵ و خولیا و که‌ڵکه‌ڵه‌ و ترس و نیگه‌رانی و سه‌رگه‌ردانی، خه‌ون و خۆزگه‌ی ڕه‌سه‌نی به‌شه‌ری مابێ، سه‌رچاوه‌کانی ڕۆمان وشک ناکه‌ن...

کتێبی ڕه‌دووکه‌وتن له‌ کولتووری کوردیدا "توێژینه‌وه‌"
نووسینی: بوار نوره‌ددین
ناساندنی: سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین

توێژینه‌وه‌یه‌که‌ له‌ شه‌ش به‌شدا، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی دیارده‌ی ڕه‌دووکه‌وتن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفته‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌کان له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا ده‌خاته‌ڕوو. هه‌روه‌ک له‌ ناساندنه‌که‌دا هاتووه‌: نووسه‌ر بۆ زیاتر وردبوونه‌وه‌ له‌ باسه‌که‌ی‌، چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستاندا ئه‌نجام داوه‌.

کتێبی گه‌مه‌ی پاشا و وه‌زیر " سێ شانۆنامه‌"
وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌که‌ریم عارف

کتێبی ئه‌و موناجاتێکه‌ له‌ چاوه‌کانی " شیعر"
شاعیر: ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

به‌راوردی چه‌ند ئه‌فسانه‌ و چیرۆکی میللیی کورد و بیانی
نووسینی: سه‌لام مه‌نمی

کتێبی ئێواره‌خه‌ونێک له‌گه‌ڵ باوه‌گوڕگوڕدا "شیعر"
نووسینی: سه‌ربه‌ست که‌رکووکی

کۆمه‌ڵه‌شیعرێکی شاعیره‌ که‌ له‌ کۆی (28) شیعر پێکهاتووه‌ و ساڵی (2004) چاپ بووه‌:
شه‌ته‌ک درا
سه‌ر و ملم
به‌ بارینه‌ی ملکۆتێکی هه‌زارساڵه
گرێ درا
ده‌روونی من
به‌ خه‌مێکی که‌ڕووگرتوو، تاڵ وه‌ک ژاڵه‌‌

Ferhenga desti-kurdi bi kurdi
Umid Demirhan

Ferhenga Destî ya Umîd Demîrhan di dîroka kurdên bakur de weşana yekem e ku kurdî bi kurdî hatiye amadekirin

کتێبی مه‌مله‌که‌تی خورما (کاکه‌ ئه‌بو ئیسماعیل)
نووسینه‌وه‌ی: شێرزاد هه‌ینی

به‌سه‌رهاتی خێزانێکی ئاواره‌ و گرفتاری سه‌رده‌می شه‌ڕ و نه‌هامه‌تییه‌ که‌ له‌ شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی ژیاندا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و دڵه‌ڕاوکێدا په‌ره‌یان به‌ژیان داوه‌. نووسه‌ر له‌ به‌شێکی پێشه‌کییه‌که‌یدا ده‌نووسێ: ڕؤژانێکی ڕاست و تاڵیی دوێنێی چه‌ند خێزانێکه‌. سێ ساڵی گوزه‌رانی تازه‌ و نامۆیانه‌، له‌ خوارووی عێراقی شێسته‌کان‌.

کتێبی ده‌ریاوانه‌ خنکاوه‌که‌
نووسینی: گابرێل گارسیا مارکیز

وه‌رگێڕانی: شێرزاد هه‌ینی

ئه‌م کتێبه‌ که‌ له‌ نووسینی گه‌وره‌نووسه‌ر "گابرێل"ی خه‌ڵکی کۆڵۆمبیایه‌، داستانێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌ ده‌رباره‌ی وه‌رگه‌ڕان و فه‌وتانی ده‌ریاوانانی پاپۆڕی کالداسی کۆڵۆمبی، که‌ چۆن پاش ده‌ ڕۆژ له‌سه‌ر ته‌خته‌دارێک، لویس ئه‌لیخاندرۆ فیلاسکۆ له‌ژیاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و داستانه‌ که‌ له‌ هه‌موو جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه‌ و بۆ سه‌ر زۆر له‌ زمانی نه‌ته‌وه‌کانی تر وه‌رگێڕدراوه‌.

کتێبی ده‌ستوور
نووسینی: دارا ئه‌حمه‌د

پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیازکراو بۆ ده‌ستووری کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاریست له‌گه‌ڵ چه‌ند تێبینییه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان.

کتێبی فه‌رهه‌نگی کوردی - سوێدی
نووسینی: خه‌بات عارف

سه‌باره‌ت به‌م فه‌رهه‌نگه‌ ده‌توانین له‌ پێشه‌کییه‌که‌یه‌وه زانیاری به‌ ده‌ست بهێنین که‌ تێیدا نووسراوه‌‌: "ئه‌و وشه‌گه‌له‌ی له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا هه‌یه‌، به‌رهه‌می چه‌ندان ساڵی کارکردنه‌ له‌ بواری دانان و ئاماده‌کردنی فه‌رهه‌نگێکی له‌م جۆره‌دا و پشتئه‌ستووریشه‌ به‌ زمانی یه‌کگرتووی نوێی کوردی، که‌ ئه‌ویش بۆ خۆی ئه‌و زمانی نووسینه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌مانێکی دوورودرێژه‌وه‌‌ له‌ زۆربه‌ی به‌شه‌کانی کوردستاندا به‌ کار ده‌هێنرێت."

کتێبی شار له‌ هه‌ڵبوون و کوژانه‌وه‌یدا
نووسینی: نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ

کۆمه‌ڵێک وتاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌. نووسه‌ر ده‌نووسێ:  ئه‌م کورته‌ وتارانه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌کن له‌ناو ده‌یانی دیکه‌ی وه‌ک خۆیان، که‌ له‌ کات و شوێنی جیادا له‌ شێوه‌ی گۆشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا نووسراون و بڵاوکراونه‌ته‌وه‌. پرۆفایلی وه‌ختێکن زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌ مێژووی نووسینیانه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ له‌و پرسانه‌ی تێیاندا هاتووه‌، هێشتا بهێنێ له‌سه‌ریان بنووسرێ.

 

کتێبی مه‌مله‌که‌تی که‌لاوه‌کان
نووسینی: شێرزاد هه‌ینی

کتێبێکه‌ ساڵی (2005) له‌ کوردستان چاپ بووه‌‌. له‌ ده‌ستپێکی کتێبه‌که‌دا هاتووه‌: ئه‌م نووسینه‌، ڕێپۆرتاژه‌، نه‌خشانه‌ و نامانه!‌ وتارێکی درێژه‌ له‌سه‌ر بیناسازیی کورده‌واری، فه‌رهه‌نگێکه‌ بۆ ناساندنی ناوه‌کانی بیناسازی و ناسینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی که‌لاوه‌کانه‌. تۆمارێک بوو له‌ ترسی سووتماک.